رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا ١١ هەزار ٧٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە دەستبەسەر کردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ١٢ فەلەستینیی دیکەی دەستبەسەر کرد.
یانەی ئەسیرانی فەلەستینی لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردووە سەر شارەکانی قودس، ئەلخەلیل، بەیت لەحم، رامەلڵا، نابلوس و جەنین و لانیکەم ١٢ کەسی دیکەی دەستبەسەر کردووە.
بە پێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی کارواباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار و ٧٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٦٠١ کەسیش بریندار بوون.
بەرخۆدانی عێراق بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر شاری ئوم رەشرەش (ئەیلات)ی داگیرکراو ئەنجام دەدات.
لە شاری جانسی باکووری هیندستان لە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون ئاگر دەرکەوت و لانیکەم ١٠ منداڵ گیانیان لە دەست دا و ١٦ منداڵیش بریندار بوون.